مەسرور بارزانی: هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ دابینکردنی موچە

  2020-10-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و درێغیان نەکردوە.

لە میانەی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی پردی رانیە مەسرور بارزانی ڕایگەیاند جگە لەم پرۆژەیە چەند پرۆژەیەکی دیکەش لە دەڤەری ڕاپەڕین ئەنجادەدین وەک تەواوکردنی جوتسایدی ناوبازاڕی ڕانیە.

هەروەها ئەنجامدانی پرۆژەی شەست مەتری قەڵادزێ و دروستکردنی نەخۆشخانەی شێرپەنجەی مەمک.

لەبارەی دۆخی دارایی و دابینکردنی موچەشەوە سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەکرد حکومەت هەموو هەوڵەکانی خستۆتەگەڕ بۆ دابەشکردنی موچە و هەموو رێگاکانی گرتۆتەبەر.

وتیشی قەیرانەکانی دەستکردنی حکومەت نین بەڵکو هەموو جیهانیان گرتۆتەوە.

راشیگەیاند لە شارەکانی دیکەش پرۆژەکانی دەستیان پێکردۆتەوە و ئەوان ئامانجایانە خزمەتی هاوڵاتیان بکەن.

پرۆژەی پردی ڕانیە پرۆژەیەکی ستراتیژی حکومەتی هەرێمە و بڕی نۆ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە و لەلایەن کۆمپانیاکەی ناوخۆیەوە ئەنجامدەدرێت.


ڕیکلام