دیار نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەنەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ٣٥ کەس لە تووشبوانی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە کراون و ٢٨ کەسیش لە نەخۆشخانە دەرچوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆی ٢٠٧ نەخۆش تەنها یەک دانەیان لەسەر ئامێری هەناسەدانە و ٤٢ کەسیشیان لە چاودێری چڕن.
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکردووە، تا ئێستا ١١٠٠ کەس پلازمایان بەخشیووە.