ئەمڕۆ لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا رێكاری نوێ رادەگەیەنێت

  2020-10-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی هەرێم لیژنەی باڵای روبەڕبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و وەزارەتی تەندروستیش ستراتیژیەتی نوێ بۆ كردنەوەی قوتابخانە و زانكۆكان ئاشكرا دەكات.


بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كاتژمێر 10.30 خولەكی ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ كۆبێتەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا وەیزری تەندروستی راپۆرتی وەزارەتەكەی سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای كۆڕۆنا و دوایین گۆڕانكاڕیەكان و ڕێكار و ستراتیژیەتی نوێ بە گشتی و بۆ قوتابخانەكان و زانكۆ بەتایبەت پێشكەش دەكات.

بە گوێرەی زانیاریەكان كۆبوونەوەكە چەند رێكارێكی نوێ رادەگەیەنێت كە خۆی لە توندكردنەوەی رێكارەكانی خۆپارێزی دەبینێتەوە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی لە پێشنیارەكانیدا داوای قەدەغەی هاتووچۆ ناكات. 

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا لە ئێٍتا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی بڵاوبوونەوە كۆی ژمارەی تووشبووان لە هەریمدا گەیشتووەتە 57 هەزار و 365 كەس كە لە نێویاندا دوو هەزار و 40 كەس گیانیان لەدەستداوە و 35 هەزار و 705 كەسیش چاكبوونەتەوە. 


ڕیکلام