كەسێك دوای دزینی زیاتر لە 10 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  2020-10-14  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەو تۆمەتبارەی دوو ماركێتی بڕیبوو و 10 ملیۆن و 350 هەزار دیناری دزیبوو، دەستگیركرا پۆلیس دەڵێت دانی بەتاوانەكەیداناوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای كرد تیمەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێناوە كە لە ماوەی 2 كاتژمێردا كەسێكیان بە ناوی (ك.ح.س) بە تۆمەتی بڕینی دوو ماركێت دەستگیركردووە. 

ئەوەش دوای ئەوەهاتووە كە "پاش ئاگاداركردنەوەیان لە بڕینی دوو ماركێت، یەكێكیان لە گەڕەكی دۆلاراوە و ئەوەی تریش لە گەڕەكی سەربەستی 32ی پارك" بووە. 

بە گوێرەی وتەی پۆلیس ئەو كەسەی ماركێتەكانی بڕیوە "هەڵساوە بە دزینی بڕی 8 ملیۆن و 150 هەزار دینار و دزینی كارتی مۆبایل بە بڕی دوو ملیۆن دینار و هەروەها بردنی كۆمەڵێك كەلوپەلی ماركێتەكان بە بڕی 200 هەزار دینار، لە هەمان كاتیشدا جامی دوو ئۆتۆمبێلی شكاندووە".

پۆلیس رووینشیكردووەتەوە تۆمەتبارەكە دانی ناوە بە تاوانەكەیدا و بەپێی ماددەكانی (443) و (444) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و رادەستی دادگا كراوە.


ڕیکلام