ئەمریكا نۆهەمین بنكەی سەربازی لە رۆژئاوای كوردستان دەكاتەوە

  2020-10-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمریكا لە ناوچەی باغۆز لە باكوری سوریا بنكەیەكی دیكەی سەربازی دەكاتەوە و بەوەش دەبێتە نۆهەمین بنكەی سەربازی ئەو وڵاتە لە خاكی سوریادا.


میدیاكانی نزیك لە دەوڵەتی سوریا رایانگەیاند، سوپای ئەمریكا لەشارۆچكەی باغۆزی سەر بەپارێزگای دێرەزور دەستی كردووە بەدروستكردنی بنكەیەكی سەربازیی نوێ لە ئێٍستاشدا لە رێگەی هیلیكۆپتەرەوە كەرەستەی بۆ دەگوازرێتەوە. 

ئەوە چوارەم بنكەی سەربازیی ئەمریكایە لە دێرەزوور و نۆیەم بنكەی ئەمەریكایە لە ئیدارەی خۆسەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا، هاوسنورە لەگەڵ بنكە سەربازیەكانی حكومەتی سوریا لە بەری رۆژئاوای ئاوی فورات. 

میدیاكان ئەوشەیان روونكردووەتەوە كە هێزەكانی سوپای سوریای دیموكراتی (هەسەدە) چەند خاڵێكی چاودێریان لەناوچەكە دروستكردوە و ئەركی پاراستنی ناوچەكەیان لەئەستۆ گرتوە.


ڕیکلام