وتەبێژی حکومەت: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت

  2020-10-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند ئێمە لەم موچەیەی بەیانی دابەشدەکرێت لەمساڵدا شەش موچەی دیکەمان داوە.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتیشی حکومەتی عێراق بودجەی هەرێمی بۆ مانگەکانی پێنج و شەش و حەوت نەناردوە ئەوەش بۆتە هۆکاری ئەوەی کە حکومەتی هەرێم دوو موچەی نەدات.


ئەوە لەکاتێکدایە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراقەوە 320 ملیارەکەی هەرێم خرایە سەر حساب بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.


هەروەها ئەم موچەیەی بڕیارە دابەشبکرێت موچەی مانگی ئەیلولە، ئەوەش وەک حکومەتی هەرێم دەڵێت لەسەر داواکاری وەزارەتی دارایی عێڕاقە و بۆ خۆ گونجاندنە لەگەڵ لیستی موچەی عێراق.


ڕیکلام