هاوپەیمانی نەسر: پێشکەشکردنی پەڕەی سپی درەنگ وەختە

  2020-10-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاوپەیمانی نەسر بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند، ئەو "پەڕە سپی"یەی کە حکومەت پێشکەشیکردووە، دواکەوتووە و وڵاتە پێویستی بەوەیە گەندەڵی لە ڕیشە هەڵکێشرێن کە بە جەستەی دەوڵەتدا بڵاوبووەتەوە.

ئایات موزەفەر وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی ڕاگەیاند، ئەو پەرە سپیەی کە حکومەت پێشکەشیکردووە، لە بنەڕەت و مەبەستەوە سپییە، بەڵام دواکەوتووە، چونکە دەبوو ماوەی چەند مانگ بوایە لەگەڵ پەیڕە و پرۆگرامی حکومەتدا کاری لەسەر بکرایە.

هاوپەیمانی نەسر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پرسیارەی کە پەرە سپیەکە وەڵامی نەداوەتەوە ئیرادەی سیاسییە، بۆ چاکسازیکردن لە سیستمی ئابوری و سیاسی لەسەر ئاستی ستراتیژی نزیک.

ڕوونیشیکردووەتەوە پشتگیریکردنی قەوارە سیاسییەکان شتێکە و جێەجێکردنی شتێکی دیکەیە، وڵاتەکە چیتر پێویستی بە دەرمان نییە، بەڵکو پێویستی بە ڕیشەکێشکردنی گەندەڵی هەیە و گۆڕینییان بە ئەندامی کاریگەر کە جەستەی دەوڵەت زۆر پێویستی پێیەیت.

ئەو لێدوان و هەڵوێستانەی هاوپەیمانی نەسر لە کاتێکدایە، دوێنێ عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، پەڕەی سپی نەخشە ڕێگەیەکە بۆ بودجەکانی داهاتوو.

وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکردبوو، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی پەرەی سپی چاککردنی دۆخی ئێستای پارێزگاکانە.

 



ڕیکلام