کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێم لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم کۆبوەوە و تاوتوێی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا کرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی لە کۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی داوای لە ئێران کردوە کە گرنگە کۆماری ئیسلامی ئێران لایەنێکی سەرەکی بێت بۆ نەهێشتنی زیادەڕۆی و کاری نایاسایی لە سنورەکانی هەردوولا.
لای خۆشیەوە نەسروڵا ڕەشنودی کونسوڵی ئێران پشتگیری لە قسەکانی وەزیری دارایی کرد و بەڵێنی داوە هاوکاری هەرێم بکات بۆ ئەوەی سنورەکان بە شەفافی کاری خۆیان بکەن.
کونسوڵی ئێران ڕاشیگەیاندوە لە ئێستادا لە سنورەكانی نێوان هەرێم و ئێراندا جموجۆڵی بازرگانی گۆڕانكاری دڵخۆشكەری بەخۆیەوە بینووە، ئەوەش كاریگەری لەسەر جوڵەی بازرگانی نێوان هەردوو لا دهبێت.
دواتریش ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاند ئێمە دەزانین ئێران كاریگەری لەسەر ناوچەكە هەیە و سەرەڕای بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا سنوورەكانی ڕانەگرت بەو كارەش توانرا جموجۆڵی بازرگانی نەوەستێت .