وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمیری رابردوودا ٣٨٥٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٥١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣١٨٨ کەسی دیکە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لەکۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە ٨٤.١% تووشبووان.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق تەشەنەی کردووە ٤١٣ هەزار و ٢١٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣٤٧ هەزار و ٣٩٦ کەس چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیاریەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەوەتەی ڤایرۆسەکە لە عێراق بڵاوبووەتەوە تا ئێستا ١٠٠٢١ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.