وەزارەتی دارایی لیستی موچەی ڕاگەیاند

  2020-10-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی مانگی ئەیلولی ڕاگەیاند.

بەپێی لیستەکە سبەینێ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت و رۆژی هەینیش دابەشکردنی موچە بەردەوام دەبێت.

هەروەها رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 21 ی ئۆکتۆبەر دابەشکردنی موچە کۆتایی دێت.

ئەوە لەکاتێکدایە موچەی ئەم مانگە موچەی مانگی ئەیلولە و بە لێبڕینی سەدا 18 دابەش دەکرێت.




ڕیکلام