مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی عێراق بۆ پاراستنی سەروەیی وڵاتەکەی.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند "هەیە هەوڵ دەدات کە عێراقییەکان و دیپلۆماتە ئەمریکییەکان بکاتە ئامانج، بە مەبەستی ڕاگرتنی ئەو کۆمەکە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە بەردەوام دەبین بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە ڕووی سیاسی و ئابورییەوە".
پۆمپیۆ جەختیکردەوە، ئەوان پشتیوانی و کۆمەکی ئازادی عێراقییەکان دەکەن و عێراقییەکان دەزانن کێ هێزی خێر و چاکەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لە کۆتایی وتەکانیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی دەبڕی بەو ڕێوشوێنە ئەمنیییانەی کە عێراق گرتوویەتیە بەر، بۆ پارێرزگاریکردن لە ناوەندە دیپلۆماتی و نوێنەرایەتییەکان.
دووپاتیکردەوە ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی سەروەریی عێراق، لە بەرامبەر ئەوانەی دەیانەوێت ئارامی و ئاسایشی تیا نەمێنیت.