حکومەتی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی لەسەر ئیدارەدانی کەرتی نەوت بڵاوکردەوە

  2020-10-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە کەرتی نەوت و گازی هەرێم چارەسەری کرداری و یاسایی بۆ بدۆزرێتەوە، بەشێوەیەک مافی گەلی هەرێمی کوردستانی تیا پارێزراو بێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چەند ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی لەم ماوەیەی ڕابردوودا پێشنیازێکی لێپرسراوێکی باڵای حکومەتی فیدراڵی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ئیدارەدانی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاندووە "لەکاتێکدا ئێمە جەختدەکەینەوە لەوەی کە ئەو ڕاپۆرتانە نابێتە هۆی لابردنی سەرنجی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر کارە لە پێشینەکانی لە وتوێژە بنیاتنەرەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا، لە هەمان کاتدا جەختدەکینەوە و چاومان لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری کرداری و یاساییە سەبارەت بە کەرتی نەوت و گاز، بەشێوەیەک کە مافی گەلی کوردستان و عێراق پارێزراو بێت".

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیکردووەتەوە لەوەی چارەسەری لەو شێوەیە پیویستە لە چوارچێوەی دەستوردا بێت، ئەویش لە پێناو دابەشکردنێکی دادپەوەرانەی داهاتەکانی نەوتو  گاز لە عێراقدا، کە دەبێتە هۆی چەسپاندنی بنەمایەکی بەهێز و پتەو بۆ هاوبەشی ڕاستەقینە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و سەرانسەری عێراق.



ڕیکلام