بەغدا بەشە نەوتی سپی هەرێمی کوردستانی بۆ 150 ملیۆن لیتر زیادکرد

  2020-10-14  | 
هەولێر
بەغدا بەشە نەوتی سپی هەرێمی کوردستانی بۆ 150 لیتر زیادکرد
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەغدا رێژەی ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کۆردستان، لە 50 ملیۆن لیترەوە بۆ 150 ملیۆن لیتر زیادکرد.

هەڤال ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمشەو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەهاوڕێیەتیی پارێزگارانی هەولێر و دهۆک و بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هەماهەنگیی قەیرانەکان، پێشوازیانکردووە لە وەزیرانی پلاندانان و کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی فیدڕاڵی و وەفدی هاوڕێیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دیدارەکەدا وەزیری پلاندانانی حکومەتی فیدڕاڵی پێی ڕاگەیاندوون کە لەسەر داوای مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی بۆ بەدواداچونی داخوازیی پارێزگاکان، ئەم سەردانەیان ئەنجامداوە.

ئاشکراشیکردووە، پاش داواکاریی پارێزگاری سلێمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی فیدڕاڵی و وەزیری نەوت، بڕی تەرخانکراویان لە ٥٠ ملیۆن لیترەوە بۆ ١٥٠ ملێۆن لیتر، بە سێ بەشی یەک لەدوای یەک زیادکردووە.



ڕیکلام