هۆشیار زێباری: لێدوانەکانی حەسەن سالم تۆمەتەکانی رژێمی سەدام حسێنمان بیردەخاتەوە

  2020-10-14  | 
هەولێر
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لێدوانەکانی حەسەن سالم پەرلەمانتاری عێراقی رەتکردەوە و رایگەیاند، وتەکانی حەسەن سالم تۆمەتەکانی رژێمی سەدام حسێنمان بیردەخاتەوە و ئەوەش کارەساتێکی گەورەیە.

هۆشیار زێباری لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، " لێدوانەکانی ئەمڕۆی حەسەن سالم پەرلەمانتاری قەوارەی سادیقون دژ بە ئێمە، تۆمەتەکانی رژێمی سەدام حسێنمان لە ڕێگەی بەرگریکردن لە خۆمان بیردەخاتەوە".

ئاماژی بەوەشکردووە کە، هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی گشتی و تاییفەگەری نوێنەرانی پەرلەمانی ئێستای عێراق رووینەداوە و ئەوەش کارەساتێکی گەورەیە".

ئەم لێدوانەی هۆشیار زێباری دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی١٠ی٢٠٢٠، حەسەن سالم پەرلەمانتاری قەوارەی سادیقونی سەر بە عەسائیب ئەهلی حەقی قەیس خەزعەلی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا هێرشێکی توندی کردە سەر هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ڕایگەیاند، "حەشدی شەعبی لەوە پیرۆز ترە کە وەزیرێکی دوورخراوەی گەندەڵ و بەکرێگیراوی ئەمریکا و سەهیۆنیەت باسی بکات".

راشیگەیاند، "ئەگەر خوێنی ڕۆڵەکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانی دیکە نەبوایە، ئێستا زیباری یەکەم کەس بوو کە ڕایکردبوو، بەڵام جگە لە نیشتیمان پەروەرەکان ئەو شاهیدی نادان بۆ ئەو دەستکەوتانە".

ئەو هێرشەی حەسەن سالم لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆش جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داوای لە هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد داوای لێبوردن بکات لەسەر لێدوانەکانی لەسەر حەشدی شەعبی .



ڕیکلام