بەڕێوەبەرايەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان دوو کەسیان لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکردووە کە تەقەیان کردووە و بوونەتەهۆی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە قەزاکە.
بەڕێوەبەرايەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی کە سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی١٠ی٢٠٢٠، لە قەزای چەمچەماڵ تەقەیەکی زۆرکرا و بووەهۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتیاندا، دەستبەجێ هێزەکانمان دەستیانکرد بەڵێکۆلینەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دووکەس دەستگیرکراون بەناوەکانی (ێ،ک،ع) و (ب،ح،ڕ)، کە تۆمەتباری تەقەکانن و دوو کڵاشینکۆف و یەک دەمانچەی جۆری گڵۆک و دو چەقۆیان پێوە گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ و بەبڕیاری (570 ) تەقەکەران ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .