گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان عێراق و توركیا دەستپێدەكەنەوە

  2020-10-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەسەڵاتی فرۆكەوانی شارستانی عێراق دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ توركیا راگەیاند.

دەسەڵاتی فرۆكەوانی شارستای عێراقی رایگەیاند، هەرچەندە بۆ ماوەیەكی زۆر گەشتە ئاسمانیەكان راگیرابوون، بەڵام لەمڕۆ پێنج شەممەوە گەشتەكانی نێوان عێراق و توركیا دەست پێدەكەنەوە.

بەپێی نووسراوێك كە دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی عێراق بۆ كۆمپانیا گەشتیارییەكانی ناردبوو، گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و عێراق لە رۆژی 3ی تشرینی یەكەمەوە راگیرابوون جگە لەو گەشتانەی كە بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتییانی توركیالە عێراقەوە ئەنجام دەدران. 

شەوی هەینی 25ی ئەیلوول دوای چەندین مانگ لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا گەشتەكان لەنێوان فڕۆكەخانەی هەولێر و توركیا دەستیانپێكردەوە و دواتریش راگیرابوونەوە و ئەمڕۆش جارێكی دیكە دەستپێكردنەوەیان راگەیەندرایەوە.


ڕیکلام