وەزارەتی پەروەردە: دەبێت خوێندنگا ئەهلییەکان 80٪ مامۆستاکانیان دەرچوی دانەمەزراوبێت

  2020-10-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا سەدا هەشتای مامۆستایانی خوێندنگا و باخچە و پەیمانگا ئەهلییەکان لە دەرچوانی دانەمەزراوبێت.

بەپێی بڕیارەکەی وەزیری پەروەردە پێویستە تەنها سەدا بیستی مامۆستایانی ئەو ناوەندە ئەهلییانە لە مامۆستایانی حکومی بێت ئەوەش بە چەند مەرجێک.

مەرجەکانیش ئەوەیە دەبێت یان بە شێوەی خواستن بێت یان مۆڵەتی بێ موچە یان تەواوکردنی بەشە وانەکانی لە ناوەندە ئەهلییەکان.

وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەکان و سەرپەرشتیارانی ڕاسپاردوە بەدوادچون بۆ جێبجێکردنی بڕیارەکە بکەن و لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی پێویستە خوێندنگاکان سزابدرێن.

ئەوە لەکاتێکدایە ژمارەیەکی زۆر پەیمانگا و خوێندنگا و باخچەی ئەهلی لە هەرێمی کوردستان هەیە بەڵام هەمیشە دەرچوانی دانەمەزراو رەخنەی ئەوە دەگرن کە ئەو ناوەندانە زیاتر مامۆستایانی بە ئەزمون وەردەگرن.



ڕیکلام