کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتییەکی بەڕەگەز عەرەب لە نزیک سایلۆی قەزای شنگال لەناوەندی شارەکە بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شنگال بە تۆڕی هەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، هاوڵاتیەکە ناوی محەمەد خلێوی، لەهۆزی شەمەرە و کارمەندی هێزەکانی پۆلیسی ناحیەی ڕەبیعەیە و کوڕی فەرماندەی فەوجی ڕەبیعەی هێزەکانی پۆلیسە و تەمەنی نزیکەی ٣٤ ساڵە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تەرمەکەی گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی لە موسڵ.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، تائێستا هۆکار و پاڵنەری رووداوەکە نەزانراوە و ناشزانرێت چ گروپ و کەسانێک هێرشەکەیان ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانئیش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.