بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای ناحیەی قۆرەتوو - قەزای کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمشەو لەسەر ڕێگای ناحیەی قۆرەتوو - قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری پاتڕۆڵ وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا سەرنشینێک بەناوی (محەمەد ئەمیر فایەق) گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەسوکی برینداربووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییەی کە گیانی لەدەستداوە، لەدایکبووی ساڵی 2003 و دانیشتووی قەزای کەلار بووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاند، لەئێستادا بەمەبەستی تۆێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە .