پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە یادی 16 ی ئۆکتۆبەردا

  2020-10-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی لەساڵڕۆژی روداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەر بڵاوکردەوە ونوسیویەتی" ئەو دۆخە نائاساییەی کە لە ئەنجامی خیانەتی خاکفرۆشانەوە، لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی تر هاتە ئاراوە، جێگەی قبوڵکردن نییە ".

مەسرور بارزانی ئەوەشی نوسیوە" هەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە،بەڵام لە خیانەت بە زامتر ئەوەیە، کە گەل خیانەتکار سزا نەدات.

پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر ڕوداوەکانی 16 ی ئۆکتۆبەری 2017 دا تێدەپەڕێت کە لەدوای ریفراندۆم حکومەتی عێراق گەڕایەوە ناوچە دابڕاوەکان.


ڕیکلام