دەمیرتاش: ئەردۆغان لێم دەترسێت بۆیە زیندانی کردوم

  2020-10-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ڕایگەیاند رەجەب تەیب ئەردۆغان لێی دەترسێت بۆیە لە زیندان ماوەتەوە.

دەمیرتاش لە زیندانەوە وەڵامی پرسیارەکانی کەناڵی تی 24 ی تورکیای داوەتەوە و رایگەیاندوە" من زیندانی نیم، من بارمتەی سیاسیم بە ڕوونی دەزانم کە ئەردۆغان زۆر لێم دەترسێت، لە من دەترسێت لەبەر ئەوەیە کە ئەو منی لێرە دەهێڵێتەوە بەڵام من و کەسانی وەک من لەسەر چوار دیوار دا جێگەمان نابێتەوە، بەڵام ئەو لەوە تێ ناگات.

دەمیرتاش دەشڵێت" ئێمە پیاوی کەس نین، ئێمە کوڕی گەلین، گەلیش هەرگیز منداڵەکانی خۆیان بەتەنیا بەجێناهێڵن.

دەمیرتاش ڕاشیگەیاند من رۆژەکان ناژمێڕم بۆ ئەوەی بزانم کەی دەرەچم بەڵکو ئێمە تەنها بەرگری دەکەین و دڵنیاین کە سەردەکەوین، باو ئەردۆغان رۆژەکان بژمێرێت بزانێت دەسەڵاتەکەی چەند رۆژی ماوە.


ڕیکلام