هاتووچۆی هەولێر كۆمەڵێك شۆفێر لە ئاهەنگێكی بوك گواستنەوەدا سزا دەدات

  2020-10-16  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، رایگەیاند ئەمڕۆ ئەو شۆفێرانەیان سزاداوە كە بە بارهەڵگر بەشداریان لە ئاهەنگی بوك گواستەوەدا كردبوو.


فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند "ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لەسەر شەقامی 100 مەتری و 120 مەتری ئاهەنگێكی بوك گواستنەوەی جیاواز بەرێوەچوو كەتیایدا بوك و زاوا بەكۆمەڵێك بارهەڵگرەوە ئاهەنگەكەیان سازكرد".

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەستخۆشی لەبیرۆكەكەیان كردووە كە جیاواز بووە، بەڵام راشیگەیاندووە "لەبەرئەوەی بۆ ماوەیەك بەهۆی پابەند نەبوون بەرێنماییەكانی هاتووچۆ گرتنی رێگا بەتەواوی لەهەندێك شوێن، بەتایبەتی لەشەقامی 100 مەتری" سزادراون. 

ئەو بەرپرسەی هاتووچر هۆكاری سزادانی ئەو شۆفێرانەی روونكردووەتەوە و دەڵێت "بەهۆی راگرتنی بارهەڵگرەكان بەدوو ڕیز و سێ ڕیز، سەرجەم سزادران كە بەشداریان و سەرپێچیان ئەنجام دابوو".


ڕیکلام