ئیدارەی گەرمیان: كێشەی گواستنەوەی سوتەمەنی لە دەروازەی پەروێزخان چارەسەركرا

  2020-10-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
گواستنەوەی سوتەمەنی لە پەروێزخان بۆ لەمەودوا بەشێوەیەكی نوێ جێبەجێ دەكرێت و لە ئێستاشدا ئەو سنوتەمەنیانەی لە دیوی ئێران كۆبووەتەوە بە هاوبەشی تانكەرە ئێرانی و عێراقیەكان دەگواسترێتەوە.

ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد ئەمڕۆ 16ی تشرینی یەكەم یادگار فەتاح، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ هەریەك لە عەلی تۆفیق، سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان و حسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومركی گەرمیان، سەردانی گۆڕەپانی بەتاڵكردنی سوتەمەنییان كرد لە دەروازەكە كردووە. 

راگەیەندراوەكەی ئیدارەی گەرمیان ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لەسەردانەكەیاندا لەگەڵ كۆمپانیاكانی گواستنەوەی سوتەمەنی و گۆڕەپانی بەتاڵكردن و شۆفێرانی تانكەری ئێرانی گواستنەوەی سوتەمەنی گفتوگۆكراوە و بڕیاردرا بە پابەندبوونی سەرجەم لایەنەكان بە جێبەجێكردنی بڕیاری گواستنەوەی سوتەمەنی بەشێوەی ٥٠٪ بە تانكەری ئێرانی و ٥٠٪ بە تانكەری عێراقی بۆ ئەو بڕەی لە دیوی ئێران كۆبووەتەوە. 

ئەوەشی روونكردووەتەوە دوای گواستنەوەی ئەو بڕە سوتەمەنیەی لە دیوی ئێران كۆبۆتەوە "میكانیزمی نوێ جێبەجێ بكرێت بە پێی بڕیارەكانی حكومەتی هەرێم لەو بارەیەوە".

راشیگەیاندووە، دەستبەجێ دەستكرا بە گواستنەوەی سوتەمەنییەكان بۆ تانكەری عێراقی بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ كۆگاكانی كۆمپانیاكان لە سنووری هەرێمی كوردستان.


ڕیکلام