لایەنگرانی حەشدی شەعبی بارەگای پارتییان لە بەغدا سوتاند

  2020-10-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لقی پارتی لە بەغدا لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبیەوە لەسەر لێدوانێكی هۆشیار زێباری سوتێندرا.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە لقی پێنجی بەغدای پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن ژمارەیەك لە خۆپیشاندەرانی لایەنگری حەشدی شەعبیەوە سوتێندرا. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان 14ی ئەم مانگە لەبارەی حەشدی شەعبی وتبووی، دەبێت ناوچەی سەوز لە حەشد پاك بكرێتەوە. 

لە دوێنێشەوە لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە لایەنگرانی حەشدی شەعبی بانگەشەی ئەوەیانكرد، ئەمڕۆ شەممە لایەنگر و ئەندامەكانی حەشد بچنە بەردەم بارەگای لقی 5ی پارتی لەبەغدا ئەمڕۆش بارەگاكەیان سوتاند. 

پێش دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكە لە دوێنێ هەینیەوە هێزە ئەمنییەكانی بەغدا بۆ پاراستنی بارەگاكە لە شوێنی خۆپیشاندانەكە ئامادەبوون بەڵام ئەمڕۆ لە

 كاتی خۆپیشاندانەكەدا نەیانتوانی رێگری لە خۆپیشاندەران بكەن.

نوێکراوەتەوە...



ڕیکلام