سەرۆکی پارتی پێشکەوتنی ئێزدییەکان ڕایگەیاند ئەو کوشتنانەی ئەم دواییەی قەزای شەنگال و ناوچەکانی لەلایەن چەند کەس و حزبێکەوە ئەنجامدەدرێن.
ئاماژەی بەوەشکردوە دوای واژۆکردنی دواین رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر، لەلایەن خەڵکی شەنگال و کوڕانی پێکهاتەی ئێزدییەوە ئەو ڕێککەوتنە رەتکرایەوە، بۆیە دەسەڵاتدارانی کورد هەوڵدەدەن بە ڕێگای تر ناچار هەوڵی گەڕانەوە بدەن.
وتیشی شەنگال سەقامگیرێکی ئەمنی هەیە سوپاس بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و حەشدی شەعبی، پێویستی بە هیچ هێزێکی تری سەربازی نییە.
سەرۆکی پارتی پێشەکەوتنی ئێزدییەکان دەشڵێت گەڕانەوەی پێشمەرگە جارێکی تر هەوا دەکات هەست بە ناکۆکی و کوشتن بکەن.
ئەوە لەکاتێكدایە لە نۆی ئەم مانگە حکومەتی هەرێم و بەغدا رێکەوتنێکیان بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی شنگال ئەنجامدا و بەپێی رێکەوتنەکە دەبێت قایمقامێکی نوێ بۆ شارەکە دابندرێت و هێزەکانی دیکە لە شارەکە بچنە دەرەوە.
هەروەها لە چەند رۆژی ڕابردوو دوو کەسایەتی دیاری ئێزدییەکان کوژران ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە.