تۆڕی میدیای روداو رایگەیاند پەیامنێر و وێنەگری بەغدایان لەلایەن هێزێکەوە رفێدراون و چارەنوسیان نادیارە.
کەناڵی ڕوداو لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئەمڕۆ کاتژمێر یانزە هێزێکی چەکدار کە خۆیان بە (قوات حفظ النظام) ناساندووە ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو (هەڵکەوت عەزیز) و کامێرامانی رووداو (خەتاب عەجمی)یان لە بەغدا رفاند لەکاتی رووماڵکردنی سووتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان .
کەناڵی ڕوداو ڕاشیگەیاندوە بە تووندی ئەو رفاندنەی هەردوو هاوکارمان شەرمەزار دەکەین و داوای ئاشکراکردنی شوێنەکەیان و دەستبەجێ ئازادکردنیان دەکەین، لە هەمانکاتدا ئەو بە دەستدرێژییەکی زۆر گەورە و مەترسیداری دادەنێین بۆ سەر ئازادی و کاری رۆژنامەڤانی لە عێراق .
کەناڵی ڕوداو داواش لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق دەکات یەکسەر هەوڵی دۆزینەوە و ئازادکردنی پەیامنێر و وێنەگرەکەیان بدەن چونکە پاراستنی گیان و ئازادی کارکردنیان بەرپرسیارێتی حکومەتە .
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە بەغدا بەشێک لەلایەنگرانی حەشدی شەعبی بەهۆی لێدوانێکی هۆشیار زێبارییەوە چونە سەر بارەگای پارتی و سوتاندیان.