نرخی 100 دۆلار گەیشتە 127 هەزار دینار

  2020-10-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 127 هەزار دیناری عێراقی.

بەپێی وتەی ئەو کەسانەی ئاڵۆگۆری دراو دەکەن بەیانی ئەمڕۆ نرخەکە 125 هەزار بووە بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک گەیشتە 127 هەزار دینار.

بەرزبونەوەی نرخی دۆلار چەند هۆکارێکی هەیە گرنگترینیان کەمکردنەوەی بڕی خستەبازاری دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە.

لەماوەی ڕابردوو بانکی ناوەندی عێراق نرخی 100 دۆلاری بە 119 هەزار دینار جێگیرکردبوو بەڵام ئێستا نرخەکە گەیشتۆتە 123 هەزار دینار.


ڕیکلام