حەشدی شەعبی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەوان لەگەڵ خۆپیشاندانی هێمنانەن بەڵام دژی توندوتیژی و سوتاندن.
حەشدی شەعبی ڕایگەیاندوە ئێمە لە هەستی عێراقییەکان و خۆشەویستان و ئەوانەی کە گرنگی بە قوربانی و خوێنی خەڵکی حەشد شەعبی دەدەن تێدەگەین و پشتگیری لە ئازادی بیروڕا و خۆپیشاندان و خۆپیشاندانی هێمنانە دەکەین وەک لە دەستووردا هاتووە ، بەڵام بە هەموو شێوەیەک بەکارهێنانی توندوتیژی و تێکدان ڕەتدەکەینەوە.
حەشدی شەعبی دەشڵێت"پێویستە هەمووان لەم هەلومەرجە هەستیارەدا، ڕێز لە دەوڵەت و کارمەندانی ئاسایش و ئاشتی کۆمەڵگا بگرن.
ئەوە لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ بەشێک لەلایەنگرانی حەشدی شەعبی بەهۆی لێدوانی هۆشیار زێباریەوە چونە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا و بارەگەکەیان سوتاند.