پێنج پەرلەمانتار: پێویستە گوتاری ئاشتەوایی جێگەی گوتاری تائیفی بگرێتەوە

  2020-10-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا ڕاگەیەندراوێکیان لەسەر سوتاندنی ئاڵای کوردستان و بارەگای پارتی بڵاوکردەوە و دەڵێن پێویستە گوتاری ئاشتەوایی جێگەی گوتای تایفی بگرێتەوە.

هەریەکە لە هۆشیار عەبدوڵا و رێبوار کەریم وسەرکەوت شەمسەدین و غالب محەمەد و ئەحمەد حاجی رەشید دەڵێن" سەرکۆنە هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەکەین بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک بکرێت لەژێر هەرناوێک بێت و . سەرکۆنەی سوتاندنی ئاڵای هەریمی کوردستان دەکەین.

ئاماژەیان بەوەشکردوە ئەرکی حکومەتی عێراق و هەرێمە پارێزگاری لە ئاسایشی گشتی بکەن و رێگەنەدەن لێدوانی نا بەرپرسانەی حزبە سیاسییەکان ببێتە هۆی دروستبونی توندوتیژی .

ئەو ژمارەیە پەرلەمانتارە دەشڵێن" هێزێکی سیاسی دیاریکراو لە هەرێمی کوردستان و چەند هێزێکی عێراقی وە سیاسەتەکانیان هۆکارن بۆ پەرەپێدانی نەعرەتەی تائیفی و دروستکردنی رق و کینە لە نێوان پێکهاتەکانی عێراق، بەتایبەت لەگەڵ نزیکبونەوەی هەڵبژاردنەکان ئەم جۆرە گوتارانە پەرەپێدەدەن .

ئاماژەیان بەوەشکردوە گەلانی عێراق و هەرێمی کوردستان بێزاربون لەم جۆرە گوتارانە، بەڵکو دەبێت گوتاری پێکەوە ژیان و بنیاتنەرانە جێگەی بگرێتەوە و ئەرکی ئێمە و تەواوی ئەو هێزانەی باوەریان بە پێکەوە ژیان هەیە رێگربین لە تەشەنەکردنی گوتاری قەومی و تائیفی .


ڕیکلام