وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٢٢١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٦ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٣٢٩ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
بەگوێرەی داتا و سەرژمێرییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەئیستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا گەیشتووتە ٨٤.٤% تووشبوان.
لەوەتەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٤٢٣ هەزار و ٥٢٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣٥٧ هەزار و ٢٧٩١ کەس چاکبوونەتەوە.
بەهۆی پەتاکەوە لەسەرانسەری عێراقدا ١٠ هەزار و ١٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.