پەرلەمانی كوردستان داوای سزادانی ئەوانە دەكات كە ئاڵای كوردستانیان سوتاند

  2020-10-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانی كوردستان لەبارەی سوتاندنی ئاڵای كوردستان و بارەگاكانی پارتی راگەیەندراوێكی بلاوكردەوە داوا دەكات ئەو كەسانەی هێرشەكەیان كردووە سزا بدرێن.


پەرلەمانی كوردستان ئیدانەی سووتاندنی ئاڵای كوردستان و بارەگای پارتی لەبەغدا دەكات و دەڵێت: وێڕای بەتوندی شەرمەزاركردنی ئەو پەلامارەو سووتاندنی ئاڵای كوردستان كەسومبولی گەلی كوردستانە، داوا لەحكومەت و پەرلەمانی فیدرالی دەكەین بەدواداچوون بۆ ئەم كارە نایاساییە بكەن. 

راگەیەندراوەكەی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، ئەنجامدەرانی بەسزای یاسایی خۆیان بگەیەنن. بیانووی پەلاماردەران هەرچییەك بووبێت، رێگەی دیكەی مەدەنی و میدیایی و سیاسی و پەرلەمانی هەبوو بۆ وەڵامدانەوە.

پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی راگەیاندووە كە "داواكارە حكومەتی فیدرالی رێگە نەدات هێزێكی یاخی و لەیاسا دەرچوو زیان بەپێكەوە ژیان و بنەماكانی دەستوورو رەنگاڵەیی و فرەیی نەتەوەیی و ئاینی و مەزھەبیی عێراق بگەیەنێت".


ڕیکلام