پۆلیسی هەولێر رایگەیاند تۆمەتبارێکی هێرشکردنە سەر دەرمانخانەکەی هەولێریان دەستگیرکردوە و سەرقاڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباری دوومیشن.
پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە دوای روداوەکە تیمێکی تۆکمەیان دروستکردوە و لە هەوڵیشدان بۆ دەستگیرکردنی کەسی دووەم.
پۆلیس ئاماژەی بەوەکردوە تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 430 ی سزادانی عێراق دەستگیرکراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوو گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوکرایەوە کە تێدا دوو کەس بە چەکەوە هێرشدەکەنە سەر کارمەندانی دەرمانخانەیەک لە شەقامی لاوان لە هەولێر و لێیان دەدەن.