لەسەر سوتاندنی بارەگاکەی پارتی فەرماندەیەکی ئەمنی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

  2020-10-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی ئەو لیوایە لە پۆستەکەی دووخرایەوە کە ڕێگری نەکردووە لە سوتاندنی بارەگاکەی پارتی لە بەغدا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، جەواد دەراجی فەرماندەی لیوای پاراستنی یاسا لە پۆستەکەی دووخراوەتەوە، بەهۆی ئەوەی ڕێگری نەکردووە لە سوتاندنی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا

لەلایەکی ترەو سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، بە فەرمانی مستەفا کازمی ئەو هێزەش دەستبەسەر کراون کە بەرپرس بوون لە پاراستنی بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کازمی فەرمانیکردووە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە ڕوداوی سوتاندی بارەگاکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبەغدا و فەرمانی دەستگیرکردنیشی بۆ ئەو هێزە دەرکردووە، کە بەرپرس بوون لە پارستنی بارەگاکە، ئەویش بەهۆی شکستهێنانیان لە ڕاگرتنی ئەو کەسانەی چوونەتە سەربارەگاکە، لەگەڵ ئەوەی ئەو پلانە ٤٨ کاتژمێر لەوەبەر داڕێژراوە.

ئەمڕۆ لەبەغدا لایەنگرانی حەشدی شەعبی بەهۆی لێدوانێکی هۆشیار زێبارییەوە چونە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا و سوتاندیان .




ڕیکلام