بافڵ تاڵەبانی: هیچ پاساوێک جێگای قبوڵکردن نابێت کە دەستدرێژی بێت بۆ سەر خاک و ئاڵاکەمان

  2020-10-17  | 
سلێمانی
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ڕایگەیاند، "ئاڵای پیرۆزی کوردستان شکۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەهیدانمانە و هیچ بیانوو و پاساوێک جێگای قبوڵکردن نابێت کە دەستدرێژی بێت بۆ خاک و ئاڵاکەمان کە قوربانیمان بۆداوە ".

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەكەم، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە ڕوداوەكانی ئەمڕۆی بەغدا و بێڕێزی كردن بە ئاڵای كوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "ئاڵای پیرۆزی کوردستان، شکۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەھیدانمانە، ھیچ بیانوو و پاساوێک جێگای قبوڵکردن نابێت کە دەستدرێژی بێت بۆ خاک و ئاڵاکەمان کە قوربانیمان بۆداوە ".


ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە مێژووی خۆمان خۆشدەوێت کە مێژووی برایەتی و پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن و سەرنەوینەکردنە بۆ دوژمنانی خاک و گەلەکەمان
".

ئەوەشی خستوەتەڕوو، "پاراستنی پیرۆزییە نەتەوەییەکانمان ئەمانەتی باوباپیران و نیشتمان و یەکێتییەکەی مامە، کە دەستیپێوەدەگرین و دەیپارێزین ".

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕاشیگەیاندووە، "لە ھەمووکات زیاتریش پێویستمان بە یەکخستنی ڕیزەکانی گەلەکەمانە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تەحەدییەکان و لەگەڵ دڵسۆزەکانمان لە بەغداد و ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان لە ھەڕەشەکان بپارێزین، ھەر شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان ".

ئەو ڕاگەیەندراوەی بافڵ تاڵەبانی، دوای ئەوە دێت کە چەند خۆپیشاندەرێك لە بەغدای پایتەختی عێراق، هێرشیان كردە سەر بارەگای پارتی و سوكایەتییان بە ئاڵای كوردستان كرد و ئاگریان تێبەردا.



ڕیکلام