سوپای تورکیا زەیتونی عەفرین بەتاڵان دەبات

  2020-10-17  | 
رۆژئاوای کوردستان
سوپای تورکیا زەیتونی عەفرین بەتاڵان دەبات
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی چنینەوەی زەیتون لە عەفرین، بەرهەمی زەیتونی خەڵکی مەدەنی لەلایەن سوپای تورکیا و گروپەکانی نزیک لەو وڵاتەوە، بەتاڵان دەبرێت.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین – سوریا ڕایگەیاند، چەکدارانی گروپی ئەلحەمزەی سەر بە سوپای تورکیا، لە گوندی بێکێی ناوچەی بلبل، بەرهەمی زەیتونی هاوڵاتییەکیان بە ناوی عەکاش بەتاڵان بردووە و لەو چوارچێوەیەشدا بەرهەمی زیاتر لە ٩٠ چڵ زەیتون دزراون .

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات چەکدارانی گروپی سوڵتان موراد، لە گوندی عەلی جارا دەستیان بەسەر بەرهەمی زەیتونی هاوڵاتییەک بەناوی ڕەشید ئیبراهیم-دا گرتووە کە ناوبراو خاوەنی ٥٠٠ چڵ زەیتونە .

رونیشیکردووەتەوە، لەو تاڵانییەدا چەکدارەکان بە ڕەشید ئیبراهیمیان وتووە، پێویستە بەڵگەیەک لە ئەنجومەنی هەرێمی کە سەر بە حکومەتی تورکیایە، ببات کە ئاشکرای بکات دارزەیتونەکان موڵکی ئەون، ئەوەش وەک پاساوێک  بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی بەتاڵان ببەن.



ڕیکلام