سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هیچ گەڕانەوەیەک بۆ شەڕی تائیفیی بوونی نییە و ئەو قۆناغەمان تێپەڕاندووە.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، هیچ گەڕانەوەیەک بۆ شەڕی تائیفیی یاخود بەدوژمنکردنی براکان بۆ ئامرازی سیاسی بوونی نییە و ئەو قۆناغەمان تێپەڕاندووە.
ئاماژی بەوەشکردووە، تاوانەکەی بەلەد و دەستدرێژیکردنە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتکراوەیە.
جەختی لەوەشکردووەتەوە کە دژی دەستدرێژییەکانی سەر عێراقییەکان دەوەستنەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، لە پەیوەندی بە ڕووداوەکانی ئەمڕۆ هەندێک کەسیان دەستگیرکردووە و بەدوای چەند کەسێکی دیکەشەوەن بۆ ئەوەی دەستگیریان بکەن.