ئەمریكا ئیدانەی هێرشی لایەنگرانی حەشدی شەعبی بۆ سەر بارەگاكەی پارتی دەكات

  2020-10-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی هێرشی لایەنگرانی حەشدی شەعبی بۆسەر بارەگاكەی پارتی لە بەغدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئیدانەی كرد.

 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە راگەیەندراوێكدا كە بەناوی وتەبێژەكەیەوە بڵاویكردووەتەوە دەڵێت "بە تووندی هێرشی سەر لقی پارتی دیموكراتی كوردستان شەرمەزار دەكەین كە لەلایەن گروپەكانی سەر بە حەشدی شەعبییەوە ئەنجامدرا".

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەكردەوەی گروپەكانی نزیكی ئێران كردووە دەڵێت كارەكانیان لەدەرەوەی دەسەڵاتی حكومەتی عێراقە و كێشەی ئیتنیكی و تائیفی دروست دەكات، بۆیە بە پێویستی دەزانێت لایەنە سیاسییەكان بتوانن گفتوگۆیەكی بونیاتنەری بێ هەڕەشەی گروپە چەكدارەكان ئەنجامبدەن .
 
ئەوەش دوای ئەوەهات كە سەرلەبەیانی دوێنێ شەممە 17ی تشرینی یەكەم بەشێك لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی بەهۆی وتەی هۆشیار زێباری ئەندامی كەتەبی سیاسی پارتی لە دژی حەشدی شەعبی لە رۆژی 14ی ئەم مانگە هێرشیان كردە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی و سوتاندیان و ئاڵای كوردستانیش لەلایەن بەشێك لە هێرشكەرەكانەوە سوتێندرا كە كاردانەوەی هێزە كوردی و عێراقیەكانی لێكەوتەوە و هۆشایار زێباریش داوای لێبوردنی كرد. 


ڕیکلام