سەڵاحەدین بەهادین: یەكگرتوو بڕیاری لە دەست خۆیدایە

  2020-10-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمێنداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان شێوێندراوە و لەهەرلایەكەوە بۆی دەڕوانیت ئاڵۆز بوەو لەسكەی خۆی ترازێندراوە.

لەمیانەی کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ مەڵبەندی سلێمانی حزبەکەی سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتوو وتیشی ترازێندراوەو یەكگرتوو بڕیاری لە دەست خۆیدایەو كەس ناتوانێت هیچی بەسەردا فەرزبكات، هەر لەو ڕوانگەیەشەوە یەكگرتووی ئیسلامی لەبەردەم ئەركە گەورەكەی كۆمەڵگەیە كە چاكسازی كۆمەڵایەتیە.

ئەمینداری یەکگرتوو ئاماژەی بەوەشکرد یەكگرتوو دەتوانێت لە رێگەی چاکسازی کۆمەڵایەتیەوە خزمەتی گەورە پێشكەش بە كۆمەڵگە بكات و پەروەردەو پێگەیاندنی كەسایەتی تاكی كوردی ئەركی سەرشانی هەموانەو یەكگرتووەكان كاری جدی لەسەر دەكەن.

سەڵاحەدین بەهادین ڕاشیگەیاند پایەكانی یەكگرتوو لەسەر مەنهەجیەتی ڕۆشنی میانڕەوی ئیسلام دامەزراوەو پرۆژەیەكی نیشتیمانی و ئیصلاحی كوردستانیە.

وتیشی ئازایەتی ئەوەیە لایەنەكان بەدەم كێشەو گرفتەكانی هاوڵاتیانەوە بن و نابێت هەرخەمی خۆمان بێت، پێویستە خەمەكانی هاوڵاتیانی خەمی هەمووان بێت .


ڕیکلام