راپۆرتی پزیشكی كامەندەكەی هاتووچۆی گەرمیان بڵاوكرایەوە

  2020-06-10  | 
گەرمیان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاتووچۆی گەرمیان كورتەی راپۆرتی پزیشكی لەبارەی ئەو كارمەندەی كە دوێنێ هێرشی كرایە سەر بڵاو دەكاتەوە و دەبێت ئەو كارمەندە بۆ ماوەی 45 رۆژ سەردانی نەخۆشخانە بكات.

هاتووچۆی گەرمیان كورتەی راپۆرتی پزیشكی لەبارەی ئەو كارمەندەی كە دوێنێ هێرشی كرایە سەر بڵاو دەكاتەوە و دەبێت ئەو كارمەندە بۆ ماوەی 45 رۆژ سەردانی نەخۆشخانە بكات. 

دوای هێرشكردنەسەر كارمەندی هاتووچۆ ئەدیب محەمەد، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئەو كارمەندەیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی (ڵایڤ)ی تایبەت كردووە كورتەیەك لەڕاپۆرتەكەی بڵاوكردووەتەوە. 

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە روونیكردووەتەوە كارمەندەكەیان كە راستەوخۆ دراوە لە دەم و چاوی لەكاتی پشكنینی پزیشكیدا هۆشداری باش نەبووە، برینداری بەدرێژای سێ سانتیمەتر لەلای ڕاستی دەموچاوی هەبووە لەگەڵ خوێنبەربوون. 
راپۆرتی پزیشكی ئەو كارمەندەی هاتووچۆ ئاماژەی بەوەشكردووە شینبون و ئاوسان لەسەر توێڵی هەبووە و  دوای وەرگرتنی تیشك بۆلوتی دەركەوتووە شكاندنی ئێسكی لوتی هەبووە. 

راپۆرتەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەو كارمەندەی هاتووچۆ، باری گشتی تەندروستی جێگیر نیە و نەخۆش پێویستی بەسەردانیكردنی نەخۆشخانە هەیە بۆماوەی 45 ڕۆژ.


ڕیکلام