هەسەدە 630 زیندانی داعشی ئازادكرد

  2020-10-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزەكانی سوریای دیموكراتی لەسەر داخوازی سەرۆكی عەشیرەتەكان لێبوردنی بۆ 630 دەركرد كە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە ڕێكخراوی داعشەوە دەستگیركرابوون.


لە كۆی چوار هەزار و 400 كەسی خەڵكی سوریا كە بە تۆمەتی پەیوەندیان بە داعشەوە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتی ناسراو بە هەسەدە، دەستگیركرابوون 630 زیندانی ئازاد كران. 

میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە ئەوانەی ئازادكراون خەڵكی سوریان، مامەڵەیان لەگەڵ داعش كردووە، بەڵام هیچ تاوانێكیان ئەنجام نەداوە، ئەوەش كاریگەری هەیە لەسەر كەمكردنەوەی قەرەباڵغی زیندانەكان. 


ڕیکلام