فەرماندەیەكی پۆلیسی فیدڕاڵی لەهەوڵێكی تیرۆركردن ڕزگاریبوو

  2020-10-20  | 
 سۆران عەبدولکەریم
بەهۆی ئەوەی هەوڵیداوە لە ڕێگای دانانی بۆمبی چێندراو و خۆتەقاندنەوە فەرماندەی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی بكوژێت كەسێك كوژرا.

بەسام محەمەد حلو، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی لەكەركوك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ووت: شەوی ڕابردوو هێزێكی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی پلانێكیان بۆ تیرۆركردنی حەیدەر موتەوڕی فەرماندەی فیرقەكە شكست پێهێناوە.

ناوبراو وتیشی: ژمارەیەك تیرۆریست لەهەوڵی دانانی ئەو بۆمبەدا بوون لەسەر ڕێگای نێوان كەركوك و پارێزگای سەڵاحەدین و نزیك گوندی مەهدیەی سەر بەناحیەی ڕەشاد لەباشوری ڕۆژئاوای كەركوك، لەو كاتەی هێزە ئەمنیەكان هێرشیان كردونەتە سەر بەشێكیان هەڵاتوون و یەكێكیان كوژراوە. 

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر پۆلیسی فیدڕاڵی بەپلانەكەی زانیوە و هەوڵە تیرۆریستیەكەی پوچەڵ كردۆتەوە كاتێك ویستویەتی پاش چاندنی بۆمبەكە خۆی بەكاروانی هێزەكەی ئەو فەرماندەیە بتەقێنێتەوە، بەڵام زوو لێی هاتونەتە دەست وكوشتویانە.


ڕیکلام