فەرمانبەرانی كشتوكاڵی گەرمیان بایكۆتی دەوامیان راگەیاند

  2020-10-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرمانبەرانی كشتوكاڵی گەرمیان بایكۆتی دەوامیان راگەیاند و چەند داواكاریەك ئاراستەی حكومەت دەكەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوێك كە كۆپیەكی بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان) نێردراوە، فەرمانبەرانی كشتوكاڵی گەرمیان رایانگەیاندووە وەك هەموو فەرمانبەرانی كشتوكاڵ بایكۆتی دەوام دەكەن و هیچ كاروبارێك بەڕێ ناكەن تا ئەوكاتە داواكاریەكانیان جێبەجێ دەكرێت. 

وەك ئەو فەرمانبەرانە وتویانە داواكاریەكانیان خۆی دەبینێتەوە دیاریكردنی چارەنوسی موچە پاشەكەوتكراوەكانی ساڵانی رابردوو پێدانی موچەی پێنج مانگی ناوەڕاستی ئەمساڵ. 

ئەوان داواشیانكردووە هەموو 30 رۆژجارێك موچەیان پێبدرێت و  وەڵامی داخوازیەكانیشیان بە نوسراوی فەرمی پێبدرێتەوە. 


ڕیکلام