دەستەی دەسپاکی داوای راگرتنی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران دەکات

  2020-10-20  | 
دەستەی دەسپاکی داوای راگرتنی مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران دەکات
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی دەسپاکی هەرێم داوای ڕاگرتنی مووچەی ئەو دادوەر و فەرمانبەرانە لە وەزارەتی دارایی دەکات، کە بەبێ پاڵپشتی یاسایی ماوەی خزمەتەکەیان درێژکراوەتەوە.

لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، دەستەی دەسپاکی هەرێم رایگەیاندووە، "داواکارین خەرجکردنی مووچە ڕابگرن بۆ ئەوانەی کە لە دەرەوەی یاسا و رێنماییەکان، خزمەتیان درێژکراوەتەوە، لەبەر ئەوەی خەرجکردنی پارە بێ پاڵپشتی یاسایی، بەهەدەردانی دارایی گشتییە".

دوابەدوای ئەو نوسراوەش، وەزارەتی دارایی لە گشتاندنێکدا داوای لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارت کردووە، رێکاری پێویست بگرنەبەر سەبارەت بە ڕاگرتنی خەرجکردنی مووچە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە لە دەرەوەی یاسا خزمەتیان درێژکراوەتەوە.