سەرۆك كۆماری توركیا جارێكی دیكە هێرشی كردەوە سەر ئەو وڵاتانەی رەخنە لە كارەكانی دەگرن و بە دوژمن و نەیاری توركیا وەسفی كردن و راشیگەیاند، ڕێگەمان نەدا عێراق ببێتە شوێنی ڕێكخراوەكانی تیرۆر.
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: بێگومان سیناریۆ، پلان، هەوڵ هەیە بۆ گواستنەوەی هەموو قەیرانەكانی ناوچەكە بۆناو سنورەكانی وڵاتەكەمان بۆنمونە لە كاری رێكخراوە یترۆریستیەكان و هەوڵی كودەتا و تەڵەی ئابوری و پەراوێزخستنی سیاسی.
ئەو بە شانازیەوە وتی توانیومانە هەموو ئەو هێرشانە تێكبدەین و وتیشی: زۆربەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ئەو دەوڵەتانەی بانگەشی دیموكرانسی دەكەن ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان ئاشكرا كردووە لەكاتێكدا ئێمە دووڕوویی ئەونەمان ئاشكرا كرد و كردمانە سیاسەتی بنەڕەتی دژی خۆیان.
ئەردۆگان هۆشداریدا لەوەی كە لەگەڵ گەورەبوونی هەنگاوەكانی وڵاتەكەیدا پرسی هێرش و پیلانەكانی دژیان گەورەتر دەبێت و دەشڵێت: ئێمە ڕێگەمان نەدا عێراق ببێتە شوێنی ڕێكخراوەكانی تیرۆر، ناكەوین نا ملیۆنان برامان لە سوریا لە چنگی ڕژێمی ستەمكار و ڕێكخراوە تیرۆریستییەكاندا بەجێ نەهێشت.
سەرۆكی توركیا دوای كۆبونەوەی كابینەی حكومەت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند: ئێمە ڕازی نەبووین بە پیلانێكی كودەتا لە لیبیا دا وڵات پارچە پارچە بكرێت.
ئەو پشتیوانیەكانی وڵاتەكەی بۆ هەریەكە لە قوبرسی توركی دووپاتكردەوە و باسی لەوەكرد پشتیوانی پشتیوانی تەواوی ئازەربایجان دەكەن لە دژی ئەرمینیا، دەشڵێت وڵاتەكەمان ناوەندی بارگرانیەكانی ناوچەكەیە.