بە ڤیدیۆ... دۆخی تەندروستی عەبدولـلەتیف ئەحمەد دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا

  2020-10-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە گوێرەی گرتەیەیك ڤیدیۆیی رابەری بەشێك لە سەلەفیەكانی كوردستان دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا دۆخی تەندروستی باش نیە و یەكێك لە قورئانخوێنە ناسراوەكانیش سەردانی دەكات و نزای بۆ دەكات.


درەنگانی شەوی رابردوو لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان، گرتەیەكی ڤیدیۆیی عەبدولـلەتیف ئەحمەد، رابەری بەشێك لە سەلەفیەكانی هەرێمی كوردستان بلاو بوویەوە، بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەكە دۆخی تەندروستی باش نیە و تەنها یەك جوڵە بە دەستی چەپی دەكات. 

لەو گرتەڤیدیۆییەدا كە رەعد كوردی قورئان خوێنی ناسراو سەردانی كردووە، نزای بۆ دەكات، هەردووكیشیان ماسكیان بەستووە، بە گوێرەی پەڕەی سەلەفیەكان مێژووی تۆماركردنی ڤیدیۆكە دوێنێ 20ی مانگە. 

پێشتریش پەڕەی ئەو كەسایەتیە سەلەفیە رایگەیاندبوو كە دۆخی تەندروستی ناوبراو جێگیرە و بەرەو باشتربوون دەچێت، بەڵام دەركەوتنی لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا بەشێوەیەكی باش دەرناكەوێت.  


ڕیکلام