عەلی حەمە ساڵح: بە 13 رێگا لە ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران پارە وەردەگیرێت

  2020-10-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەلی حەمە ساڵح ئاشکرایکرد بە 13 رێگا لە دەروازەکانی ئیبراهیم خەلیل و حاجی ئۆمەران پارە لە خەڵک بە ناڕەوا وەردەگیرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرایکردوە کۆمپانیا ھەیە مانگی سێ ملیۆن دۆلار و ھەیە پێنج ملیۆن و ھەیە زیاترو ھەشە کەمتری دەستدەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە بڕیارە بەم نزیکانە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنوسی ئەم کۆمپانیایانە بدات.

ریگاکان:


1- راگەیاندنى گومرگى، بۆ كۆمپانیاى كۆریدۆر، كاغەزێكى ئاساییەو پێشتر حكومەت دەیكرد و هیچ گرفتێكى نەبوو لە مانگى 9ى 2019ەوە دراوە بەم كۆمپانیایەو بۆهەر كاغەزێك 15 هەزار دینار وەردەگرێت .


-2‎ كۆمپانیاى ستار، بۆ دڵنیایی ئیجبارى لە ئیبراهیم خەلیل و حاجى ئۆمەران دراوە تەنیا 10% بۆحكومەتە .

3- مەنفێست25 دلار، لە ئیبراهیم خەلیل بۆ جبل نهزە لە حاجى ئۆمەران بۆ اشراقات العوادە .

 -4سكانەر، 50 دلار وەردەگیرێت بۆ كۆمپانیاى هانداون 80% بۆ كۆمپانیاو 20% بۆ حكومەت .

‎5تەعقیم بۆ 10 دۆلار لە هەر ئۆتۆمبیلێك وەردەگیرێت، 85% بۆ كۆمپانیاو 15% بۆ حكومەت .

‎-6پشكنینى خۆراك و كاڵا، هەردوو دەروازەكە لەگەڵ كۆمپانیاى نیوستاندەر كردوویانە، بۆ هەر ئۆتۆمبیلێكى شەحن بڕى 100 هەزار دینار وەردەگیرێت .
بۆ هەر بارهەڵگرێك بڕى 100 هەزار دینار وەردەگیرێت .هەر بارهەڵگرێك هیچ جۆرە پشكنینێكى نەوێت 150 هەزار دینارى لێوەردگیرێت، تەنیا سەرەتاكانى بۆ مۆردەكرێت ، بۆ هەر پشكنینێكى فیزیایی و كیمیای و بایلۆجى بەجیا پارە وەردەگیرێت .

7-كۆمپانیاى سەربەخۆ كە وەزارەتى ناوخۆ لە 13/1/2019 رێگاى پێداوە، بۆ دروستكردنى هەر تابلۆیەكى كاتى بڕی 15 هەزار دینار وەردەگرێت .

-8لە حاجى ئۆمەران چەند رێگایەكى تر هەیە بۆ وەرگرتنى پارە لە ئیبراهیم خەلیل نیە، كۆمپانیای شەو ڕۆژ بۆ هەر حاڵەتێك 25 دۆلار وەردەگرێت بەناوى كۆمپانیاى گەشتیارى و ئەركى دیار نیە .

-9‎كۆمپانیایەك بەناوى سبكەبار لە هەر ئۆتۆمبیلێكى ترانزێت 50 دۆلار وەردەگرێت، 70% بۆ كۆمپانیا 30% بۆ حكومەت .

-10لە خاڵى سنورى حاجى ئۆمەران كۆمپانیاى شەو رۆژ، بەناوى نۆژەنكردنەوەی كۆمەڵگاكەوە 25 دۆلار لە هەر بارهەڵگرێك وەردەگیرێت ( ئێرانى و عێراقى)، زیاتر لە چەند مانگێكە بەردەوامە، پرۆسەكە دراوە بە كۆمپانیایەك و هیچ كارێكى نەكردووە ،جگە لە وەرگرتنى پارە بەناوى گەراجانە .

-11لە ئیبراهیم خەلیل هەندێك كار هەیە لە هیچ خالێكى سنورى دیكە نیە، كۆمپانیاى ئەنتەرتیك لەسنورى ئیبرایهم خەلیل بۆ چێككردنەوەى كاڵا بزاندرێت هاوتایە لەگەڵ كارگە بنەڕەتییەك، بۆ هەر بەراوردێك 700 بۆ 2000 دۆلار وەردەگرێت، ئەگەر رۆژانە 500 بەراورد بكات، داهاتەكەى 9 ملیۆن دۆلارە، پاش ئەم بەراوردەش هەمان كۆمپانیا سى پارەى دیكە بەناوى پشكنینى فیزیایی و كیمیاوى و بایۆلۆجى وەردەگرێت!!! داهاتى ئەمیش مانگانە نزیكەى 3 ملیۆن دۆلارە.

12-گۆڕپانى (بەتون كوردستان) لە ئیبراهیم خەلیل، رۆژانە نزیكەى 1800 ئۆتۆمبیل لەم گۆڕپانە پشكینینى بۆ دەكرێت و بە ئیجبارى 55 دۆلار وەردەگیرێت و بڕێكى زۆر گازویلیان پێدەفرۆشرێت .

-13رۆژانە ژمارەیەكى زۆر ئۆتۆمبیلى نەفەر هەڵگر تێدەپەڕن و بۆ هەر یەكێك 25 دۆلار وەردەگرن، رۆژانە زیاتر لە هەزار حاڵەتە .

ئەمە جگە لەوەى پێشتر چەندین كاڵا بەناوى سوریاوە داخڵکراوە وەك ترانزێت 20% گومرگ دەدەن، بەڵام
نەڕۆشتون بۆ سوریا .




ڕیکلام