باندێكی دزی گەورە لە هەولێر دەستگیركران

  2020-10-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد، باندێكی دزییان دەستگیركردووە كە بڕێك پارەی زۆریان لە چەند دزیەكدا بردووە.


پۆلیسی هەولێر رایگەیاند كە تۆمەتبارێكیان دەستگیر كردووە دوای لێكۆڵینەوە دانی بەوەدا ناوە لەگەڵ دوو كەسی دیكە چەندین كردەوەی دزیان ئەنجامداوە. 

پۆلیسی هەولێر لەو راگەیەندراوەدا ئاشكرایكردووە، توانیویانە تۆمەتبارێك بەناوی (ر.ح.ح.) دەستگیربكەن، كە بەشێوەیەكی وەهمی ئۆتۆمبێلی بە هاوڵاتییەك فرۆشتووە، ویستوویەتی لەگەڵ هێزەكانی پۆلیس روبەڕوببێتەوە، بەڵام پێش ئەوەی دەستی بكاتەوە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە.

ئەوەشی روونكردووەتەوە تۆمەتبارەكە دانی بەوەداناوە كە چەندین كاری دزیان لەگەڵ دوو كەسی دیكە بە ناوەكانی  (ع.ه.ح.) و (م.ع.ر.) ئەنجامداوە و دواتریش ئەوان دەستگیركراون. 

پۆلیس روونیكردەوە ئەو كەسانە دانیان بەوەداناوە كە لە چەند كاێكیاندا هەستاون بە "دزینی 40 ملیۆن دینار، 20 هەزار دۆلار، 35 هەزار دۆلار و 38 هەزار دۆلاری دیكە" بە شێوەی جیاواز  لە ئێستاشدا تۆمەتبارەكان بە چەند ماددەیەك راگیراون. 


ڕیکلام