چاوەڕواندەکرێت خۆپیشاندانەکانی عێراق ڕێکخراوتر دەستپێبکاتەوە

  2020-10-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر ساڵیادی بەرپابوونی خۆپیشاندانە فراوانەکانی عێراقدا، پسپۆڕان و چاودێرانی سیاسی لەو بڕوایەدان جاریکی خۆپیشاندانەکان بەهێزتر لە جاران دەستپێبکاتەوە و ناوچەیەکی زیاتریش بگرێتەوە.

لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ماڵپەڕی "ئەتڵانتیک کونسڵ"ەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات، چاوەڕواندەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکان دەستپێبکاتەوە.

راپۆرتەکە باسی لەوە کردووە، پێویستە خۆپیشاندەران ئەمجار هۆشداربن و ئاگاداری گەندەڵکاران بن، کە پێدەچێت ئاراستەی خۆپیشاندانەکان و ئامانجەکانی لە بەرژەوەندی خۆیان بگۆڕن، بۆ ئەوەی کاریگەریی لەسەر روداوەکان دروست بکەن.

راپۆرتەکە جەختیکردووەتەوە لەوەی حکومەت دەتوانێت کۆنترۆڵی دۆخەکە بکات، ئەگەر پابەندی پاراستنی خۆپیشاندەران بێت و پارێزگاری بکات لە ئاشتیخوازی خۆپیشاندانەکان و گرتنە بەری هەنگاوی بوێرانە بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە تێوە دەگلێن لە هەر تاوان و ئاڵۆزییەک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەربا ری قەیرانی دارایی و تەشەنەکردن و کاریکەیی ڤایرۆسی کۆرۆنا و نزمبوونەوەی نرخی نەوت، چیتر داخوازی خۆپیشاندەران چڕ ناکرێتەوە لە قەیرانە کۆمەڵایەتی و ئابورییەکان، بەڵکو سەردەکێشێت بۆ دۆخی سیاسی و داخوازی بۆ دەرکرد نو چەسپاندنی یاسایەکی هەڵبژاردنی دروست و سەردەمیانە و ئەنجامدانی لەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە.

لە بەشیکی تری ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە کراوە بەوەی تەنها شتێک مایەی نیگەرانی و ترسی خۆپیشاندەران بێت، بەردەوامی بازنەی توندوتیژییە لە دژیان، بە تایبەت دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوودا لە بەغدا و چەند پارێزگایەکی باشوری عێراق، بەشێوەیەکی زۆر توند و نامرۆڤانە هێرشکرایە سەر خۆپیشاندەران و بووە هۆی کوژرانی نزیکەی ٧٠٠ کەس و برینداربوونی سەدان کەسی دیکە و دستگیرکردنی هەزاران خۆپیشاندەری دیکەش.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کرا وە، خۆپیشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو سەرپێ و کتوپڕیان پێوە دیار بووە و هیچ چوارچێوەیەکی ڕێکخراوی نەبووە، ئەوەش وایکرد حزبە سیاسییەکان دەستی باڵایان هەبێت لە جموجوڵە جەماوەرییەکان و دروستکردنی فشار لە سەر خۆپیشاندانەکان.



ڕیکلام