تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

  2020-10-21  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٦١٦ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ئەوەش ژمارەی پێوانەییە و لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە ئەو ژمارەیە تۆمار نەکراوە.

بەو پێیەش ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە ٥٤٥ هەزار و ٢٨٦ کەس.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەم ژمارەیەی ئەمڕۆ بەرزترین ژمارەیە لەوەتەی کۆرۆنا لە ناوخۆیی ئێراندا تەشەنەی کردووە.

دوێنی سێشەممەش تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، زیاتر لە ٥ هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، بە هەمان شێوەش ئەوەی دووێنیش بۆ ئێران ژمارەی پێوانەیی بوو.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣١٢ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە

گەیشتووەتە ٣١ هەزار و٣٤٦ کەس.

لێپرسراوی کەرتی تەندروستی ئێران باس لەوە دەکەن تارات زەرەمەندترین شوێنی ئیرانە بەهۆی کۆرۆناوە، بە تایبەت دوای ئەوەی هیچ شوێنێک بۆ مانەوەی نەخۆشی دیکە لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لەو شارە نەماوە کە نەخۆشی نوێی لێ وەربگیرێت.

بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران دوای بڕیاری ئاسایی بوونەوەی ژیانە لەو وڵاتە کە حکومەت مانگی ڕابردوو دەریکرد و ڕێگەی بە کردنەوەی کافێ و چێشتخانەکان و کردنەوەی قوتابخانەکان.



ڕیکلام