حکومەتی عێراق لەسەر داوای ئیدارەی کەرکوک و لەڕێگەی وەزارەتی نەوتەوە تیمێکی ناردووەتە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کەرکوک، بە مەبەستی دۆزینەوەی نەوت لە قەزای حەویجە و دەوروبەری.
عەلی حومادی یاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕایگەیاند "ئەو شاندەی هاتوون به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى ڕووپێوكردن و گه‌ڕانە به شوێن نه‌وت دا له قه‌زاى حه‌ويجه وناوچەکانی دەوروبەری".
وتیشی "وه‌زيرى نه‌وتى عێڕاق ڕه‌زامه‌ندى نيشان داوه له‌سه‌ر داواكارييه‌كى ئيداره‌ى كه‌ركوك سه‌باره‌ت به ناردنى ليژنه‌يه‌كى پسپۆڕ بۆ گه‌ڕان به شوێن نه‌وتدا له قه‌زاى حه‌ويجه" .
پاریدەدەری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ئاماژەی بەوەشکرد، وەک ئیدارەی پارێزگا ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ فەراهەم کردنی ڕێکارەکانی تایبەت بەبواری ئەمنی وخزمەتگوزاری وئیداری، بەمەبەستی کارئاسانی کارەکانی ئەو لیژنەیە.
باسی لەوەش کرد ئەو ناوچانەی تیمەکە ڕوپێوی بۆ دەکات پێکهاتووە لەحەویجە وناحیەی زاب وناوچەی تەلعەلیە، کە پێشبنی دەکرێت ئەنجامی ڕوپێوەکان لەو سنورە دڵخۆشکەربن، پاشان له قۆناغه‌كانى تر كارى گه‌ڕان له شوێنى تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
لە کۆتایی وتەکانیدا یاریدەدەری پارێزگارى كه‌ركوك ڕوونیکردەوە، له حاڵه‌تى سه‌ركه‌وتنى تيمه‌كه له كاره‌كانياندا ودۆزينه‌وه‌ى نه‌وت له‌و ناوچانه ئه‌وا ئه‌و ناوچانه ده‌بنه شوێنى بايه‌خ پێدانی حکومەت و دەبێتە پێگه‌یەکی گرنگ له‌سه‌ر ئاستى شارى كه‌ركوكدا .